گروپی فه‌رهه‌نگی
و تێڕامانی ڕوناکبیری
له هه‌ورامانه‌وه
:
( ئاماژه به‌ڕوداوه‌کانی
نێوان ئه‌ندامانی
ڕاوێژکاری شه‌به‌ك
و حه‌نیین قه‌دۆ
نوێنه‌ر له‌سه‌ر
ئیئتلافی یه‌کگرتوی
شیعه له‌ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عێراق
له‌کۆشکی کۆنگره‌کانی
به‌غدا ، ڕێکه‌وتی
11 ی 10 ـ 2008 )
یه‌که‌م : زۆر به‌سه‌ختی
ڕه‌خنه له‌و
ده‌سته‌ی نێو
خزمه شه‌به‌که‌کانمان
، که به‌هه‌ر
هۆیێکه‌وه بێت
، ده‌خوازن ده‌ستکاری
ڕه‌سه‌نایه‌تی
کوردبونی شه‌به‌ك
بکه‌ن و به‌لاڕێدابیبه‌ن
، ده‌گرین .
له‌کاتێکدا
پشت به‌هه‌مو
سه‌رچاوه مێژوییه‌کان
، ده‌سه‌لمێنرێت
که ئه‌وه شه‌به‌که‌کانن
له‌گه‌ڵ به‌شێك
له‌پێکهاته‌کانی
دیکه‌ی کورد
له‌مێژودا
شانیان داوه‌ته
به‌ر ڕسکانی
نه‌ته‌وه‌یه‌کی
ڕه‌سه‌ن تاوه‌کو
جیاواز بێته‌وه
له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌کانی
( عه‌ره‌ب ،
تورك ، فارس و
هه‌موکه‌مه‌نه‌ته‌وه‌کانی
دیکه له‌ناوچه‌که‌دا
) . که‌ئه‌ویش
نه‌ته‌وه‌ی
کورده .
دوه‌م : هاوکات
پشتگیر و پشتیوانی
هه‌مو ئه‌و ده‌نگه
دلێرانه ده‌بین
، که پێداگری
له‌سه‌ر
کوردبونی شه‌به‌ك
له‌نێو خزمه
شه‌به‌که‌کانماندا
ده‌که‌ین . له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا ئه‌و
لێکدانه‌وه
دوربینانه‌یان
به‌رز ده‌نرخێنین
که‌زۆر به‌جوانی
مه‌ترسیه‌کی
گه‌وره له‌پشت
ئه‌و ده‌نگه
له‌رزۆکانه‌وه
هه‌ست پێده‌که‌ن
و به‌ته‌واوی
توانایانه‌وه
له‌به‌رامبه‌ریان
وه‌ستاون و ده‌وه‌ستن
..
سێیه‌م : به‌رده‌وامبونی
بیروباوه‌ڕی
شۆفینستانه‌ی
عه‌ره‌ب و نه‌ته‌وه‌کانی
دیکه‌ی ناوچه‌که
به‌ڵام به‌جۆرێکی
دیکه که‌له‌گه‌ڵ
سه‌رده‌مدا
بگونجێت ، وه‌بیر
هه‌مولایه‌ك
به‌تایبه‌ت
ده‌سه‌ڵاتی
کوردی ده‌هێنینه‌وه
و مه‌حکوم و ڕسوای
ده‌که‌ین .
چواره‌م : هاوکات ڕه‌خنه‌ی
توندیش له‌ده‌سه‌ڵاتی
کوردی ده‌گرین
، که‌به‌هۆی سیاسه‌تی
نادروست و فه‌رامۆشکاری
پێکهاته‌کانی
کورده‌وه .
به‌هۆی سیاسه‌تی
کاڵکردنه‌وه
و به‌هیندوه‌رنه‌گرتن
و چه‌پاندنی
ئه‌وانی دیکه‌وه
، کوردیان وه‌ك
نه‌ته‌وه و
کوردستانیشیان
وه‌ك نیشتمان
خستۆته به‌ر
مه‌ترسیه‌وه
.
له‌وپێناوه‌شدا
هه‌چی زوتره
پێشنیار ده‌که‌ین
که :
1 . خوێندنه‌وه‌یه‌کی
دروست بۆ سه‌رجه‌م
پێکهاته‌کانی
کورد بکه‌ن و
سیاسه‌تی گه‌شه
و به‌ره‌و پێشه‌وه
چون و په‌ره‌سه‌ندنیان
بگرنه‌به‌ر ،
نه‌ك چه‌پاندن
و کاڵکردنه‌وه
و هه‌وڵدان بۆ
تواندنه‌وه‌یان
، که هه‌رگیز
شیاوی په‌سه‌ندکردن
نییه .. نه‌ك
له‌دانانی چه‌ند
که‌سێك له‌ده‌سه‌ڵاتدا
به‌و مانایه
گوزارشتی بکه‌ن
گوایه چاره‌سه‌ری
هه‌مو گرفته‌کانیان
کردوه .
2 . به‌بیرتان
ده‌هێنینه‌وه
( هه‌ورامانیه‌کان
و شه‌به‌ك و ئیزدیه‌کان
) سێ له‌پێکاهاته
گرنگ و ڕه‌سه‌نایه‌تی
کورد ده‌سه‌لمێنن
. به‌شێکی به‌رچاوی
ژماره‌ی دانیشتوان
و جوگرافیای
کوردستان
فراوان و پان
و پۆڕ ده‌که‌ن
. فه‌رامۆشکردن
و به‌هیند وه‌رنه‌گرتنیان
زه‌نگی مه‌ترسیدار
له‌هه‌ناویاندا
هه‌ستی پێده‌کرێت
. مێژوش ئۆباڵه‌که‌ی
له‌ئه‌ستۆی
ده‌سه‌ڵاتی
کوردی ده‌خات
..
3 . بۆیه
( پێش ئه‌وه‌ی
کار له‌کار
بترازێت ) سه‌ره‌ڕای
گرتنه به‌ری
ئه‌و کاره پێویستیانه‌ی
که ئه‌و ڕه‌وشه‌ی
ئێستا بڕه‌وێنێته‌وه
، دامه‌زراوه‌یه‌کی
ئه‌کادیمی فه‌رهه‌نگی
که‌لێکۆڵینه‌وه‌ی
ورد له‌سه‌ر
هاوبه‌شبونی
فه‌رهه‌نگی نێوان
هه‌ورامانیه‌کان
و شه‌به‌ك
بکات ، به‌پێویستیه‌کی
هه‌نوکه‌یی
ده‌زانین .
گروپی فه‌رهه‌نگی
و تێڕامانی ڕوناکبیری
هه‌ورامان
13ـ 10ـ 2008