رۆژنامه
نووسانی رۆژهه‌لاَتی
كوردستان كیَن
ونویَنه‌رایه‌تی
چ تویَژَیَك
ده‌كه‌ن 
ره‌فعه‌ت
مورادی
ماوه‌یه‌كه
له‌ملاوله‌ولاوه
هه‌ندیَ
بانگه‌واز و
رِاگه‌یه‌نراوی
جۆراوجۆر له
ژیَر ناوی رۆژنامه
نووسانی رۆژهه‌لاَتی
كوردستان
بلاَوده‌كریَته‌وه،
ئه‌مه‌ش مایه‌ی
خۆشحاڵی هه‌موو
لایه‌كه‌مانه به‌تایبه‌ت
ئه‌و كاته‌ی
كه ده‌بینین
ئه‌م قه‌ڵه‌مانه
له ده‌سپیَكی
كاره‌كانیانه‌وه
هه‌ڵویَستی
باش وپۆزه‌تیڤ
له مه‌رِ هه‌ندیَ
رووداو وكیَشه‌ی
ناوخۆیی وده‌ره‌كی
ولاَته‌كه‌مان
ده‌رده‌برِن،
به‌لاَم خۆزگه
ئه‌م
به‌ریَزانه
له
رِاپه‌راندنی
ئه‌ركیَكی وا
مه‌زن
وئاكادمیك
وزانستی ره‌چاوی
هه‌ندیَ پیَوه‌ر
و پره‌نسیبی پیشه‌یی
وئه‌خلاقی رۆژنامه‌گه‌رییان
بكردابا و له
پیَكهیَنان
ورِاگه‌یاندنی
ریَكخراویَكی
له‌و چه‌شنه
كه ناوه‌كه‌ی
ته‌مسیلی تویَژیَكی
به‌رینی رۆژنامه‌نووسانی
رۆژهه‌لاَتی
كوردستان به
گشتی و رۆژنامه‌وانانی
تاراوگه به
تایبه‌تی ده‌كات په‌له‌یان
نه‌كردبا وبه‌رله‌وه‌ی
بوونی خۆیان
رِابگه‌یه‌نن
هیچ نه‌بیَت
له ریَگای
نووسراوه یان
خۆ ئاڵوگۆرِی
بیرورِا رۆژنامه‌نوسانی
نیشته‌جیَ هه‌ریَمی
كوردسنانیان
له پرۆژه‌یه‌كی
وا ئاگادار یان
خۆ به‌شدار
بكردایه، به‌شبه
حاڵی خۆم وه‌ك
ئه‌ندامی
كارای سه‌ندیكای
رۆژنامه‌نووسانی
كوردستان وفیدراسیۆنی
جیهانی رۆژنامه‌نووسان
نه‌ته‌نیا به‌هیچ
جۆریَك له‌و
پرۆژه‌یه
ئاگادار نه‌كراومه‌ته‌وه
به‌ڵكو به‌شیَكی
زۆری ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی
كه بینیومن
وپرسیارم لیَكردوون
بیَئاكایی خۆیان
له‌و پرۆژه‌یه
ده‌ربرِیوه
، ئه‌مه‌ش بۆمن
و زۆریَك له‌و
دۆستانه جیَگای
گومان وتیَرِامانه
وگه‌لیَك پرسیارمان
بۆدیَنیَته
ئاراوه، تۆ بڵیَی رۆژنامه‌نووسی
ئازاد وسه‌ربه‌خۆ
وكارا كه له
باتی شه‌ره‌ِ
دنووكی حزبایه‌تی
ئه‌ركی پیرۆزی
خۆی رِاده‌په‌ریَنیَت
وله رۆژنامه‌جۆراوجۆره‌كاندا
رووی راسته‌قینه‌ی
دوژمنی سه‌ره‌كی
كه هه‌مان كۆماری
ئیسلامی ئیَرانه
ده‌رده‌خات
پاسیڤ ونامۆ بیَت
؟!ئه‌ی ئه‌گه‌ر
وانه‌بیَت چی
له‌و به‌ریَزانه
ده‌كات كه وا
بیَ باكانه و
به‌بیَ ره‌چاوكردنی
مافه تاكه‌كه‌سی
وپیشه‌ییه‌كان
خۆیان به نوینه‌ر
وپیَشه‌نگی چینیَكی
به‌رین له رۆژنامه
نووسانی رۆژهه‌لاَتی
كوردستان نیشانبده‌ن
، پیَمخۆشه
كه‌سانیَك كه
باس له دادپه‌روه‌ری
كۆمه‌لاَیه‌تی
ولۆژیكی ژۆرنالیستی
ومافه‌تاكه
كه‌سی وپیشه‌ییه‌كان
ده‌كه‌ن هه‌مان
ئه‌و كه‌لتوور
ومیتۆده له
پیَش نه‌گرن
كه دووره له
كه‌لتووری
ژورنالیستیَكی
دیمۆكرات ومۆدیَرن چونكه
له راستیدا
ژورنالیست ده‌بیَ
له‌خۆ گری كۆمه‌ڵیَك
پیَوه‌ر ومه‌رجی
زانستی وئه‌خلاقی
وپیشه‌یی بیَت
،قۆرخكردنی
مافی ئه‌ویتر
ونویَنه‌رایه‌تیكردنی
تویَژیَكی دیاریكراو
پیَویستی به
متمانه به‌خشین
هه‌یه كه‌ئه‌مه‌ش
له ریَگای ده‌نگدان
یان خۆ پرس
ورِاوه ده‌سته‌به‌رده‌بیَت
، له نویَترین
بانگه‌وازی
ئه‌وبه‌ریَزانه‌دا
كه وه‌ك ده‌سته‌ی
دامه‌زریَنه‌ری
ئه‌و ریَكخراوه
پیشه‌ییه
ئارِاسته‌ی
حكوومه‌تی هه‌ریَمی
كوردستان
كراوه ناوی ئه‌ندامانی
ده‌سته‌ی
دامه‌زریَنه‌رم
به‌رچاو نه‌كه‌وت
ئه‌مه‌ش پتر
هانیدام بۆ ئه‌وه‌ی
له ریَگای ئه‌م
نووسراوه‌دا
له‌و به‌ریَزانه
بپرسم كه له
كویَ وبه به‌شداری
چه‌ند كه‌س ئیَوه‌ی
به‌ریَز ئه‌و
ریَكخراوه‌تان
پیَك هیَنا وه وچی
واتان لیَده‌كات
كه ناوی خۆتان
به ئاشكرا
راِنه‌گه‌یه‌نن؟