وه‌ڵامێکی
پێویست !!! .... که‌مال
هه‌ورامی
ئه‌و
کاته‌ی مرۆڤ
گوێی له
ژماره‌یه‌ك
قسه و هات و
هاواری بێجێ
ده‌بێت ، که‌چی
ماف به‌خۆی
نادات به‌وه‌ڵام
بێت و پڕ به‌گه‌روی
هاواربکات ،
نه‌خێر بۆ ئه‌وکه‌سه‌ی
قسه‌ی بێجێ ده‌کات
، بۆ ئه‌وه‌ش
له‌ده‌ستی
دێت ده‌مکوتی
بکات به‌ڵام
نایکات ، بۆ
به‌ناو ئه‌و
به‌رنامه‌ی
حزبه‌ش که هه‌مو
ئه‌و شتانه‌ی
به‌سه‌ردا
تێده‌په‌ڕێت
و خۆشی به‌پارێزه‌ری
خه‌ڵك و خاك
ده‌زانێت ، ته‌نانه‌ت
بۆ ئه‌وه‌ش سه‌ری
بۆده‌له‌قێنێت
! ئیتر ده‌بێت
ئه‌و مرۆڤه
گومانی له‌وه
نه‌بێت که
ژیری و ئاوه‌زی
له گێژنه ده‌رچوه
!!
ئاخر
چه‌ند بێ
مانایه ،
کاتێك نوێنه‌ری
حزب هات و
هاوار ده‌کات
و ده‌ڵێت : ( ئه‌مڕۆ
داخوازیه‌کانی
خه‌ڵکم له
ڕێگای قائممه‌قامه‌وه
پێ گه‌یشت نه‌ك
هه‌ر ئه‌وانه
با دو هۆڵیشی
له‌سه‌ر بێت
هه‌موتان بۆ
جێبه‌جێ ده‌که‌ین
) به‌جۆرێك
کاتێك گوێ له‌و
ئاوازه ده‌گریت
جگه له‌وه‌ی
ساڵی شه‌سته‌کانی
نێو مزگه‌وته‌کانت
بیر ده‌خاته‌وه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
دڵت بۆی ده‌بێته
دڵۆپه‌یه‌ك
له ئاو ،
چونکه ئه‌و
ڕستانه‌ی
تێدا ده‌خوێنیته‌وه
که ده‌ڵێت هه‌چی
ئێوه ده‌یڵێن
ڕاسته ، به‌ڵام
ئێمه
کردبێتمان و
ئێوه نه‌یکه‌ن
، به‌قوربانتان
ده‌بین وه‌زعمان
خراپه و ده‌نگمان
بده‌نێ .. !!
پاشان
پێم ناڵێن ئه‌و
به‌ڕێزه ، چ
پۆستێکی
ئیداری هه‌یه
! بۆ سه‌رۆکی
هه‌رێمه یان
سه‌رۆکی
حکومه‌ت ! وه‌زیری
ئاوه‌نداکردنه‌وه‌یه
یان پارێزگار
!! هه‌رچه‌نده
گه‌ر هه‌ر که‌سێك
یه‌کێك له‌و
پۆستانه‌شی
هه‌بێت ،
کاتێك به‌بێ
گه‌ڕانه‌وه
بۆ پلان و
ڕاوێژ له‌گه‌ڵ
که‌سانی
پسۆڕدا ، به‌وشێوه
ڕه‌هایه وه‌ك
ئه‌وه‌ی که هه‌ر
به‌ته‌نها
خۆی له‌وڵاتدا
هه‌بێت ، دێته
قسه .
کارێکی هه‌ڵه‌یه
و به‌رپرسایه‌تی
ده‌هێنرێته
ژێر پرسیاره‌وه .. به‌ڵام
که هیچکام له‌و
پۆستانه‌شی
نییه ئیتر به‌چ
مافێك به‌و ڕه‌هاییه
ئه‌و هه‌مو به‌ڵێنانه ده‌دات !!
ئه‌رێ ئه‌مه
دانپێدانانێکی
ڕه‌وان نییه
که حکومه‌تی
کوردی جگه له‌وه‌ی
کۆپی حزبه
هیچی دیکه
نییه !
پاشکات ئه‌رێ
له‌وه نه‌ترسایت
مام حاجییه‌ك
له‌نێو ئه‌و
خه‌ڵکه‌دا هه‌ڵسێته‌وه
و بڵێت : ئه‌گه‌ر
ئه‌و هه‌مو
پارانه‌تان
له‌به‌ر ده‌سته
، بۆ له‌ماوه‌ی
ڕابوردودا
تاوه‌کو چه‌ند
مانگێك به‌ر
له‌ئێستا له‌خزمه‌تکردنی
گه‌ل و وڵات‌دا
به‌کارتان نه‌هێنان
؟ به‌ڵام
دیاره به‌شێك
له‌و پارانه
وه‌ك ( خه‌نجه‌ری
کابرا ، بۆ
ڕۆژی ته‌نگانه
هه‌ڵگیرابون
!! ) له‌و باوه‌ڕه‌دام
زه‌مه‌ن تێپه‌ڕی
و خه‌ڵکی
کوردستان زۆر
له‌وه‌ش
هوشیارترن که
ئێوه مه‌زه‌نده‌ی
ده‌که‌ن ..
باشه
که ده‌وترا
حکومه‌ت له
کوردستاندا
هیچ نییه جگه
له‌وه‌ی
بڕیاره‌کانی
حزب جێبه‌جێ
ده‌کات ، بۆچی
هاوارتان
لێبه‌رزده‌بویه‌وه
و ده‌تانوت ئه‌وه
بوختانه !
ئه‌ی
ئه‌وه نییه
له‌چاوپێکه‌وتنێکدا
زۆر
ڕاشکاوانه ده‌ڵێن
( له‌پۆلیسێك
، فه‌رمانبه‌رێکی
بچوکه‌وه
بگره تاوه‌کو
گه‌وره‌ترین
فه‌رمانبه‌ر
کاندیدی حزبه
) هه‌ر
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ماف به‌حزب
بده‌ن
لێپێچینه‌وه‌یان
له‌گه‌ڵدا
بکات و
له‌دواجاردا
ده‌ریان بکه‌ن
!!
له‌کاتێکدا
به‌پێی یاسا
هیچ که‌سێکی
حزبی بۆی نییه
ته‌نانه‌ت
لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ
یه‌ك کارمه‌ندی
خزمه‌تگوزاری
خوێندنگه‌یه‌ك
بکات که ئه‌گه‌ر
بێت و سه‌رله‌به‌ری
خوێندنگاکه‌شی
سوتاند بێت .
به‌ڵکو ئه‌وه
کاری حکومه‌ته
تاوه‌کو له
دادگایه‌کی
سه‌ربه‌خۆدا که‌یاسا
تێیدا سه‌روه‌ر
بێت نه‌ك حزب
، لێیده‌کۆڵێته‌وه
و بڕیاری له‌سه‌ر
ده‌دات .
ڕاسته تۆ بۆت
هه‌یه له‌نێو
حزبدا ژماره‌یه‌ك
هه‌ڵسوکه‌وت
که‌له‌گه‌ڵ
به‌رنامه و
پرۆگرامی
حزبدا ته‌با
بێنه‌وه ،
بکه‌یت . واته
له‌نێو
حزبیشدا به‌رنامه‌و
پرۆگرام دێته
گۆ و له که‌سێك
ده‌پرسێته‌وه
و ده‌ریده‌کات
، نه‌ك به‌ئاره‌زوی
که‌سێك که به‌ته‌شوێكه‌وه
به‌ر بو بێته
گیانی حزب . که له‌و
باوه‌ڕه‌دام
گه‌ر به‌رنامه‌ی
حزب زمانی هه‌بایه
، ئێستا به
ده‌یان جار به‌وه‌ڵام
هاتبو و ئه‌و
جۆره که‌سانه‌ی
به‌توندترین
شێوه سزا
داب‌و !!
ئاخر ڕای
جیاواز خه‌سه‌ڵه‌ت
و مافی هه‌مو
که‌سێکه ، نه‌ك
جیاوازی له
بیر کردنه‌وه‌دا ئه‌ژمارده‌ی
تاوانی بۆ
بکرێت و له‌وه‌ش
زیاتر به‌ناپاکی
له‌قه‌ڵه‌م
بدرێت !
سه‌یر
و زیاد له‌پێویست
سه‌مه‌ره‌یه
، تازه‌به‌تازه
له‌ژێر
ڕۆشنایی ( یه‌کێتی
بیردا )
بیروڕای
لێکجیاواز ده‌کرێته
تاوان ! به‌جۆرێك
ئه‌مه‌ش ماف
به‌خۆ دانه
تاوه‌کو هه‌ر
کارمه‌ندێکی
خزمه‌تگوزار
که‌به‌کاره‌که‌ی
قوتی منداڵه‌کانی
دابین ده‌کات
، که‌چی هه‌ر
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ئه‌وی پێ په‌سه‌ند
نییه و به‌ڵێی
بۆ ناکات ،
قوتی ژیانی ماڵ و
منداڵی ببڕێت
!!
ئه‌و
جۆره
بیرکردنه‌وه‌یه
بۆ زه‌مه‌نێك
و له‌نێو
پارته
کۆمینسته‌کاندا
ڕه‌واجی هه‌بو
که‌ئێستا ئه‌وانیش
تێ‌یان په‌ڕاندوه
، نه‌ك ئێستا .
ڕه‌نگه
بڵێیت ئه‌ی ئه‌وه
نییه ئێمه
ده‌که‌ین !!
منیش ده‌ڵێم
تۆ ڕاست ده‌که‌یت
و ته‌نانه‌ت
له‌که‌ناڵه‌کانی
ڕاگه‌یاندنیشه‌وه
گوێم لێیه ،
که له کۆی 13
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی
کۆمیته‌یه‌كدا
دو که‌سیان له‌پرۆسه‌یه‌کی
نادیموکراتیدا
یانزه ئه‌ندامیان
ده‌رده‌که‌ن
!!
منیش
ده‌ڵێم له‌ده‌رنجامی
تێکۆشانی ئه‌و
تێکۆشه‌رانه‌ی
بێبه‌رامبه‌ر که مه‌رگیان
له‌پێ کردبو
گیانیان به‌مه‌به‌ستی
سه‌رفرازی
کوردستان به‌خت
کرد ، له‌گه‌ڵ
شه‌و نخونی و
برسیه‌تی و
تینویه‌تی و
هه‌وراز و هه‌رده‌و
هه‌ڵه‌ت
بڕینی بێبه‌رامبه‌ری
تێکۆشه‌ره‌کانی
شاخ و کێبه‌رکێی
جه‌سته‌ی ئه‌و
تێکۆشه‌رانه‌ی
له‌گه‌ڵ که‌ره‌سه‌کانی
ئه‌شکه‌نجه‌داندا
له زیندانه‌کان
، به‌گیان نه‌ویستی
تێکۆشه‌رانی
گرێدراوی
ڕێکخستنه‌کانی
شار و گوند له‌ماوه‌ی
17 ساڵی ڕه‌به‌قدا
ئه‌وه‌یان
پێکرا که متمانه‌ی
زۆرینه‌ی خه‌ڵکی
له‌ده‌وری یه‌کێتی
کۆبکه‌نه‌وه
. به‌جۆرێك که‌له‌هه‌ڵبژاردنی
یه‌که‌مدا ئه‌گه‌ر
مردوه‌کان به‌دژی
ئه‌و پارته
ده‌نگیان نه‌دایه
ده‌نگی
زۆرینه‌ی خه‌ڵکی
کوردستانی
مسۆگه‌ر
کردبو .
که‌چی به‌داخه‌وه
و هه‌زار ئه‌فسوس
ئێوه و
مانانیش هه‌ر
ئه‌وه‌نده‌تان
پێکرا
به‌درێژایی
هه‌ژده‌ساڵ
به‌و شێوه‌یه
وێرانی بکه‌ن! که هه‌ر
خۆتان بۆ هه‌ردو
پارته‌که
باس له 50./.
کورسیه‌کان و
تۆزێ زیاتر ده‌که‌ن
!!
ئاخر
مایه‌یی شه‌رموشوره‌ییه
به‌شێووه‌یه‌کی
ئاسان و
ئاسایی له‌چاوپێکه‌وتنێکی
دیکه‌دا
بوترێت ( به‌شه
پشکی مانگانه‌ی
یه‌کێتی و
پارتی بۆ هه‌ریه‌که‌یان
له سی ملیۆن
دۆلار که‌متر
نییه ) به‌مه‌ستی
چه‌واشه‌کاریش
ناوی ده‌یان
ئۆرگانی حزبی
به‌دوایدا
ریزبه‌ند
بکرێت ، وه‌کو
ئه‌وه‌ی که‌م
بێت و
به‌شیان نه‌کات
!
پێش هه‌موشتێك
کاتێك که‌سێك
له‌ژماره‌یه‌ك
دڵنیا نییه ،
هه‌ر وه‌ك چۆن
که‌مه‌که‌ی
ده‌ڵێت زۆره‌که‌شی
ده‌ڵێت . به‌ڵام
نازانم ئه‌وه
بۆ نه‌وترا .
گه‌ر مه‌سه‌له
ئه‌وه نییه
خۆیان به‌زیادی
ده‌زانن و شه‌رم
ده‌که‌ن له‌باسکردنی
، چ ڕاڤه‌یه‌کی
دیکه‌ی بۆ ده‌کرێت
! هه‌ر بۆیه
هه‌وڵ ده‌ده‌ن
له‌نێو
زماندا به‌بچوکی
پیشانی بده‌ن
. به‌ڵام ڕه‌نگ
بێت له بوجه‌ی
حکومه‌تی هه‌رێمدا
سیوپێنج
ملیۆنه‌که
له‌خۆوه نه‌وترابێت
.
ڕاستیه‌که‌ی
گه‌ر ئێوه سی
ملیۆن به‌که‌م
ده‌زانن ئه‌وا
دڵنیابن خه‌ڵکی
کوردستان گه‌ر
هه‌موشی به‌زۆر
نه‌زانن
لانیکه‌م
بیست و نۆی به‌زۆر
ده‌زانن .
ئاخر
بێده‌رد و به‌ڵابن
! له ڕۆژانی
ڕابردودا و له‌که‌ناڵه
فه‌رمیه‌کانی
ڕاگه‌یاندنی
کوردستاندا
هه‌ر خۆتان
باسی ئه‌وه‌تان
کرد ، که‌ڕاسته
ڕێگه‌ی
سلێمانی ـ عه‌ربه‌ت
، درێژیه‌که‌ی
پانزه
کیلۆمه‌تره
و به‌بڕی
تێچوی هه‌ژده
ملیۆن دۆلار
کراوه‌ته
جوته‌ڕێ . ئه‌مه
له‌کاتێکدا
گه‌ر هه‌ریه‌که‌تان
سیوپێنج ملیۆن
دۆلار پشکتان
هه‌بێت ، ئه‌و
بڕه پاره‌ی
که له‌ساڵێکدا
ده‌ی به‌ن ،
ده‌کاته هه‌شت
سه‌د و چل
ملیۆن دۆلار . به‌و
پێیه‌ش ده‌کاته
جوته‌ڕێ
کردنی حه‌وت
سه‌د کیلۆمه‌تر
. لێره‌دا
پرسیار ئه‌وه‌یه
بۆ ته‌نها له‌ماوه‌ی
یه‌ك ساڵدا به‌و
بڕه پاره‌یه
پارێزگای
سلێمانی له‌ڕوی
ڕێگاو بانه‌وه
، نه‌ده‌به‌سترایه‌وه
به هه‌مو
شارۆچکه و
پارێزگه‌کانی
دیکه‌شه‌وه
؟ ئه‌ی داخۆ
له‌ماوه‌ی شه‌ش
ساڵدا تۆڕی
ڕێگاو بان له‌هه‌ر
سێ پارێزگاکه‌ی
حکومه‌تی هه‌رێمدا
نه‌ده‌کرایه
جوته‌ڕێ به‌لادێ
وێرانه‌کانیشه‌وه
؟! له‌بارێکی
وه‌هاشدا ئه‌و
ئاماره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
هاتوچۆی
سلێمانی که‌ساڵانه
زیاتر له سێ
سه‌د هاوڵاتی
ده‌بنه
قوربانی ، چه‌ندی
ده‌گه‌ڕایه‌وه
بۆ باری خراپی
ڕێگاوبان ؟ وه‌ڵامی
ئه‌م
پرسیاره
پاش ئه‌وه‌ی
که‌ڕێگاو بان
به‌و شێوه‌یه
پێکه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه
، ده‌درێته‌وه
. ئه‌و
کات به‌به‌راورد
له‌گه‌ڵ ئه‌م
ئاماره‌ی
ئێستادا ، ده‌زانرێت
کێ به‌رامبه‌ر
به‌و
قوربانیانه
به‌ر پرسیاره
..
خۆ ئه‌گه‌ر
ئه‌و بڕه
پاره‌یه له
تێکۆشه‌ره
دێرینه‌کانی
شاخ و
زینداندا ، وه‌ك
پاداشتێك به‌و مه‌به‌سته‌ی
به‌هۆی
تێکۆشانیانه‌وه
له‌ژیان
دواکه‌وتون
به‌کار
بهێنرێت ، به
جۆرێك گه‌ر به
گریمانه ژماره‌یان
له سی هه‌زار
که‌سیش که‌متر
نه‌بێت ، ئه‌وا
مانگانه هه‌ر یه‌که‌یان
هه‌زار
دۆلاری له‌پشکی
یه‌کێکتان به‌رده‌که‌وێت!!
له‌بارێکی وه‌هاشدا
ئه‌وانه‌ش هه‌ستیان
ده‌کرد ڕه‌نجیان
له‌سه‌ر ده‌ستی
ئێوه‌دا به‌خه‌سار
نه‌چوه !! هه‌روه‌ك
چۆن له‌پشککه‌ی
ئه‌وی دیکه‌شتاندا
گه‌ر له‌شۆڕشی
ئه‌یلوله‌وه
تاوه‌کو
ئێستا بۆ هه‌ر
شه‌هیدێك هه‌زار
دۆلار سه‌رف
بکرایه به‌شی
سی هه‌زار شه‌هیدی
ده‌کرد !! واته
ئه‌و پاره‌ی
ئێوه که زۆر
ئاسان باسی ده‌که‌ن
شه‌ست هه‌زار
خێزانی کورد ،
گه‌ر هه‌ر
خێزانه‌ش
پێنج که‌س بن ده‌کاته
سێ سه‌د هه‌زار
هاوڵاتی کورد
، به باشترین
شێوه
ژیانیان پێده‌گوزه‌راند
.
بۆیه
بڕواتان هه‌بێت
له ئێستادا
خه‌ڵك
هوشیاره به‌وانه‌شه‌وه
که پێتان
وایه به
حوکمی ئه‌و سی
ملیۆنانه ده‌متان
گرتون و
ویژدانتان
کڕیون ، په‌له‌یانه
تاوه‌کو بیست
و پێنجی ته‌موز
بێت و بچن به
پێجه‌وانه و
نه‌یاری ئێوه‌وه
ده‌نگ بده‌ن .
چونکه
لانیکه‌م
پێده‌زانن ئه‌وه‌ی
که‌ده‌نگی
پێده‌ده‌ن
زۆر له ئێوه
زیاتر خزمه‌تیان
ده‌کات
....