زه‌روره‌تی
تێپه‌ڕاندن و
به‌حه‌تمیکردنی
( گۆڕان ) ..... که‌مال هه‌ورامی
1
که‌سێك
له‌ئازادی تێنه‌گات
، ناشتوانێت
ئازاره‌کانی
دیلێتی ( وه‌ك
ئه‌وه‌ی که‌هه‌ن
) گوزارشت
بکات . مرۆڤێك وێنه‌یه‌کی
بۆ نیشتمان نه‌بێت
چۆن ده‌توانێت
ده‌رکی نه‌هامه‌تیه‌کانی
، بێ نیشتمانی
بکات ! له‌بارێکی
وه‌هاشدا ئه‌و
داواکارییه
چه‌ند بێ‌مانا
ده‌بێته‌وه
کاتێك پێی ده‌ڵێیت
، پێویسته تۆ
نیشتمان په‌روه‌ر
بیت . که‌سێکیش
تێگه‌یشتنی بۆ
کۆمه‌ڵگه له‌کۆکردنه‌وه‌ی
ژماره‌کانی تێناپه‌ڕێت
، ئیتر چۆن له‌وه
تێده‌گات پێی
بڵێیت : ئه‌زیزم
تۆ له‌باشترین
پله‌ی که‌ماڵی
خۆتدا ، ئنجا
بونێکی ناته‌واوت
هه‌یه !! خۆ ئه‌وه‌ش
له‌مانای ( مرۆڤ
) نه‌گات ، له‌کۆێڕا
ده‌زانێت به‌رپرسیارێتی
له‌کایه‌کانی
زمانی‌دا چییه
، تاوه‌کو بڵندگۆیه‌ك
توشی گه‌شکه‌ی
نه‌کات و نه‌چێته‌وه
بۆ سه‌رده‌می
منداڵی و مژده‌ی
ڕسته‌کانی (
دارا دو داری
دی ) مان
به‌بڕگه بڕگه‌کراوی
پێشکه‌ش بکات
، هه‌روه‌ك چۆن
هه‌جوه‌کانی
سه‌رده‌می
منداڵیشی به‌نرخی
زانستی سیاسی
بۆمان ڕیز به‌ند
بکات و پێمان
بفرۆشێته‌وه
!!
ئه‌وه‌ش
یاسای ژیانه
، که‌سێکیش خه‌سڵه‌تی
خودایی به‌خۆی
به‌خشی ، ته‌واوی
خه‌ڵکیشی لێده‌بێته
عه‌بد و خزمه‌تکار
. ده‌خوازێت
به‌هێز و زمانی
له‌خشته‌به‌رانه
، پارێزگاری
له‌ده‌سه‌ڵاتی
خودایی خۆی
بکات .
به‌ڵام ئه‌و
کاته‌ش کۆمه‌ڵ
هوشیار ده‌بێته‌وه
، زۆر له‌هاوکێشه‌کان
پێچه‌وانه ده‌بنه‌وه
و هه‌مو مانا‌و
به‌هاکان به‌دوای
یه‌کدا ده‌خرێنه‌وه
خانه‌ی خۆیان. له‌بارێکی
وه‌هاشدا پرسیاره‌کانی
( چۆن و له‌کوێ
و که‌ی ؟ )
چوارچێوه‌ی
نه‌خشه‌یه‌کی
سیاسی ته‌ندروست
ده‌کێشن و له‌گه‌ڵ
تێپه‌ڕاندنی
مانای ژماره‌یه‌ك
موفره‌ده له‌ئێستادا
، زه‌مینه‌ی ژیانێك
ساز ده‌بێت ،
که‌له‌گه‌ڵ
خودی خۆیدا به‌ئه‌ندازه‌ی
ژماره‌ی ساڵه‌کانی
ته‌مه‌نی ، هه‌رکه‌سێك
ژیان ده‌کات .
نه‌ك هه‌مو ساڵه‌کانی
ته‌مه‌ن ، له‌چه‌ند
ساڵێکدا
کورتبکرێنه‌وه
و هه‌مویان
ببنه‌وه به‌کۆپی
یه‌کتر .. هه‌روه‌ك
چۆن به‌ئه‌ندازه‌ی
تواناکانی مرۆڤ
ژیان فراوان
ده‌بێت ، نه‌ك
سنوره‌کانی
له لاره‌ملی
و به‌ڵێ
قورباندا ، کۆتای‌یان
پێبهێنرێت و
ته‌سك بکرێته‌وه
..
واته
کۆمه‌ڵگه‌ی
هوشیار زه‌مینه‌یه‌ك
دێنێته ئارا
که‌تاکه‌کانی
وه‌ك ئه‌وه‌ی
که‌هه‌ن ، بێ
له‌مپه‌ر و بێکۆسپ
ته‌واوی
تواناکانیان (
به‌مانا
فراوانه‌که‌ی
) به‌گه‌ڕبخه‌ن
و خۆیان وێنا
بکه‌نه‌وه .
له‌بارێکی
وه‌هاشدا
ژماره‌ی دانیشتوانی
کۆمه‌ڵ به‌کرده‌وه
یه‌کسان ده‌بێته‌وه
به‌ژماره‌ی
تاکبه‌تاکی
ئه‌ندامه‌کانی
، چونکه هه‌رکه‌سه
و ده‌بێته
خاوه‌نی که‌سایه‌تی
ڕاسته‌قینه‌ی
خۆی و له‌توانایدا
هه‌یه
گوزارشتی خۆی
بکات . نه‌کا
هاوشێوه‌ی کۆمه‌ڵه
دواکه‌وتوه‌کان
که له‌لایه‌ن
چه‌ند که‌سایه‌تیێکه‌وه
ته‌واوی که‌سایه‌تی
ئه‌ندامه‌کانی
داگیر و کۆنترۆڵ
بکرێت . هه‌ر لێره‌شه‌وه
ڕه‌نگه زیاده‌ڕه‌ویم
نه‌کرد بێت گه‌ر
بڵێم یه‌کێك
له‌گرفته هه‌ره
بنه‌ڕه‌تیه‌کانی
کۆمه‌ڵه
دواکه‌وتوه‌کان
له‌وێوه ده‌ست
پێده‌کات که
جومگه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیان
به‌جۆرێك نه‌خش
ڕێژ و پێکه‌وه
کارلێك ده‌که‌ن
که خۆبه‌خۆ جیاوازیه‌کان
ده‌کوژرێن و
هه‌مویان له‌چه‌ند
که‌سایه‌تیێکدا
کۆده‌کرێنه‌وه
. واته کۆمه‌ڵ
له‌ڕوی ژماره‌وه
چه‌ندێك زۆر بێت
، ئنجا له‌چه‌ند
که‌سێکدا که‌م
و بچوك ده‌کرێته‌وه
. به‌و جۆره‌ش
ته‌واوی
توانا گه‌وهه‌ریه‌کان
له‌خودی خۆیاندا
له‌بارده‌برێن
. ئه‌مه له‌کاتێکدا
بۆ کۆمه‌ڵگه
پێشکه‌وتوه‌کان
که‌ڕویێکی هه‌میشه
گه‌شیان هه‌یه
، له‌و سیستمه
په‌سه‌نده‌وه
سه‌رچاوه ده‌گرێت
که هه‌مو
تاکه‌کان خۆبه‌خۆ
له‌سێبه‌ری
ئه‌و سیستمه‌دا
تواناکانیان
گه‌شه ده‌کات
و پاشکات ده‌توانن
به‌ئاسان و بێئه‌وه‌ی
هه‌ست به‌هیچ
فشارێك بکه‌ن
له‌جوڵه و
کرده‌کانیاندا
گوزارشتی که‌سایه‌تی
ڕاسته‌قینه‌ی
خۆیان بکه‌ن .
له‌بارێکی وه‌هاشدا
ژماره‌ی دانیشتوانی
هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك
یه‌کسان ده‌بێته‌وه
به‌ژماره‌ی تێکڕای
هاووڵاتیه‌کانی
. هه‌ر له‌م گۆشه
نیگا‌شه‌وه‌یه
، ڕه‌وتی گه‌شه‌کردن
و په‌ره‌سه‌ندن
و به‌ره‌و پێشه‌وه‌چونیان
، به‌رده‌وام
و خێرایه .
2
به‌ڵام
داخۆ له که‌مترین
کرده‌ی هۆشه‌کیدا
ناگه‌ینه ئه‌و
ده‌رنجامه‌ی
که کۆمه‌ڵی
کورده‌واری
به‌درێژایی مێژوه‌که‌ی
و ئێستاشی له‌سه‌ر
بێت له‌مباره‌وه
هه‌موی له‌چه‌ند
که‌سایه‌تیێکدا
بچوك کراوه‌ته‌وه
! به‌جۆرێك
دامه‌زراوه
ئه‌کادیمی و سیاسیه‌کانیشمان
له شێوه‌ی
پارتی سیاسی‌دا
بونه‌ته‌وه
به‌بازنه‌یه‌ك
له‌بازنه‌کانی
کۆمه‌ڵی سونه‌تی
! واته هه‌ریه‌که
و به‌جۆریك که‌سایه‌تی
دیل نه‌کراوه
!
هه‌ڵبه‌ت
پێده‌زانم ئه‌و
ڕه‌وشه‌ی له
ئێستادا کۆمه‌ڵی
کورده‌واری پێدا
تێپه‌ڕ ده‌کات
، له‌ڕوانگه‌ی
سۆسۆلۆژیه‌وه
ڕیشه‌یه‌کی له‌مێژینه‌ی
هه‌یه و ده‌رهاویشته‌ی
عه‌قڵی گشتی هۆزگه‌راییه
، که‌سه‌دان
ساڵه کوردی
گرفتار کردوه
. ئه‌مه‌له‌کاتێکدا
و له‌سه‌رده‌می
خۆیدا یه‌کێکه
له‌قۆناخه
سروشتیه‌کانی
گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵ
. به‌ئاستێك
له‌گه‌ڵ خۆیدا
ده‌یان ده‌رهاویشته‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی
ده‌هێنێت و به‌تێپه‌ڕبونی
زه‌مه‌ن به‌ته‌واوی
شاده‌ماری
جومگه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا
ڕۆ ده‌چن ،
تاوه‌کو له
دواجاردا ڕایه‌ڵ
و په‌یوندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان
نه‌خش ڕێژ ده‌که‌ن
و پاشکات کۆمه‌ڵ
ده‌که‌نه کۆمه‌ڵێکی
سونه‌تی . هه‌رچۆنێك
بێت ئه‌مه له‌سه‌رده‌می
خۆیدا گه‌شه‌ی
کۆمه‌ڵه . به‌ڵام
پاش ئه‌وه‌ی
ئه‌م قۆناخه
سوڕی گه‌شه‌ی
خۆی ته‌واو ده‌کات
، که‌چی له‌ده‌رنجامی
په‌یوه‌ندیه
دینامیکیه‌کانی
کۆمه‌ڵه‌وه
ئه‌و قۆناخه
تێناپه‌ڕێنرێت
، ئیتر
گومانی تێدا
نییه جۆرێك
له‌کارکردن
به‌پێچه‌وانه‌ی
گه‌شه‌ی
سروشتی کۆمه‌ڵه‌وه
له‌سه‌ر کۆمه‌ڵ
کارده‌کات .
هه‌ر له‌وڕوانگه‌شه‌وه
جێگای سه‌رنجه
کورد له‌ناوه‌ڕاستی
سه‌ده‌ی ڕابردودا
به‌هه‌ر ناوێك
و له‌ژێر هه‌ر
دروشمێکه‌وه
بێت ، دێته
سه‌ر هێڵ و ده‌خوازێت
ئه‌و سه‌رده‌مه
تێپه‌ڕێنێت .
که‌چی به‌ناوی
کوردایه‌تیه‌وه
ئاراسته‌که‌ی
به‌جۆرێك له‌جۆره‌کان
ده‌گۆڕدرێت و
ده‌چێته‌وه
ژێر ده‌سه‌ڵاتی
دیواخان .
پاشکات
له‌دواچاره‌کی
سه‌ده‌ی ڕبردودا
جارێکی دیکه به‌ڕابه‌رایه‌تی
یه‌کێتی نیشتمانی
کوردستان له‌و
سه‌رده‌مه‌دا
، دێته‌وه سه‌ر
هێڵ و هه‌مان
مه‌یلی هه‌یه
، هه‌ر بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته‌ش
به‌ته‌واوی
تواناوه
پشتگیری ئه‌و ڕه‌وته
له‌و سه‌رده‌مه
جه‌نجاڵه‌دا
ده‌کات . به‌ڵام
ئه‌مجاره‌ش
به‌سیاسه‌تێکی
موخابه‌راتی
دوژمنکارانه‌وه
، ڕژێمی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی
ئه‌وسای ئێراق
ده‌چێته پشت
دیواخان و له‌چه‌ند
دیوێکه‌وه
به‌به‌ردێك
چه‌ند چۆله‌که‌یه‌ك
ده‌کوژێت ! له‌هه‌موشیان
سه‌رنجڕاکێشتر
پاش ڕاپه‌ڕین
ناکۆکییه‌کانی
هه‌ردو پارتی
ده‌سه‌ڵاتدار هینده
سنوریان به‌زاند
بو ، تاوه‌کو
کار گه‌یشته
ئه‌وه‌ی ئه‌و
پارته‌شیان
که‌له‌بنه‌ڕتدا
بۆ تێپه‌ڕاندنی
ئه‌و گرفته کۆمه‌ڵایه‌تیانه
هاتبویه مه‌یدان
، به‌مه‌به‌ستی
ڕاستکردنه‌وه‌ی
ترازوی هێز په‌نای
برده به‌ر دیواخان
و ده‌ره‌نجام
له‌ڕاسته هێڵی
خۆی له‌و باره‌وه
ترازا . بۆیه
هه‌ردولا به‌خزمه‌تی
پارته‌کانیان
به پاچێك به‌ربونه
داتاشینی گیانی
کۆمه‌ڵ ، تاوه‌کو
له‌چوارچێوه‌ی
پارته‌کاندا
کۆ و ته‌سکی
بکه‌نه‌وه و
له قاڵبی بده‌ن
. هه‌ر له‌وێشه‌وه
نیشتمان
بچوککرایه‌وه
و له ناوچه‌یه‌کدا
سنوره‌کانی کۆتای‌یان
پێهات . له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه
مانه‌وه و سه‌روه‌ری
گه‌ل ، گرێدراوی
مانه‌وه‌ی
حزب کرا .
هه‌روه‌ك چۆن
خواستی گه‌ل
له‌خواستی
حزبدا کۆ کرایه‌وه
. تاکار گه‌یشته
ئه‌وه‌ی له‌پێناو
مانه‌وه‌ی
حزبدا ده‌ست بۆ
حه‌رامکراوه
نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یه‌کانیش
برا . له‌بارێکی
وه‌هادا
گومانی تێدا نییه
بنکه‌ی ته‌سکی
حزب جێگای گه‌لی
تێدا نابێته‌وه
و توشی گرفت
ده‌بێت . بۆیه
بۆچاره‌سه‌ری
گرفته‌کانی نێو
حزب سه‌رکرده
مانای زیاتری
پێده‌درێت و
تاوه‌کو کار
ده‌گاته ئه‌وه‌ی
حزب له‌سه‌رکرده‌دا
بچوک بکرێته‌وه
و له‌دواجاردا
پرۆگرام و به‌رنامه‌ی
حزب له وته و
کرده و جوڵه‌کانی
سه‌رکرده‌دا
کۆتای‌یان پێدێت
، وه‌ك له‌ئێستادا
ده‌رده‌که‌وێت
.
ئه‌مه‌ش هیچ
نییه جگه له‌وه‌ی
به‌سه‌رده‌می
کردن و
بوژاندنه‌وه‌یی
ده‌سه‌ڵاتی هۆزگه‌راییه
و خۆکردنه سه‌رۆك
هۆزه ، که‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی
بنه‌ماڵه‌دا
کۆتایی پێدێت
، له‌کاتێکدا
که زۆر له‌مێژه
کۆمه‌ڵ به‌مه‌یلی
تێپه‌ڕاندنی
دوگیانه . له‌و
پێناوه‌شدا
خوازیاری دۆزینه‌وه‌ی
( مامان ) ێکه
تاوه‌کو به‌چاکترین
شێوه کۆرپه‌ی
شه‌رعی مێژویی
لێجیاده‌بێته‌وه
. له‌مدیدگایه‌شه‌وه
ڕابه‌رایه‌تیکردنی
ئه‌و خواسته‌ش
هیچ نییه جگه
له‌وه‌ی ڕۆڵی
باشترین (
مامان ) له‌هاریکاریکردنی
ئه‌و جیابونه‌وه
و تێپه‌ڕاندنه
مێژویه‌دا ده‌بینیێت
. بۆیه له‌مڕوانگه‌یه‌وه
به‌ده‌سه‌ڵاتی
کوردیی ده‌ڵێم
: زه‌روره‌تی
تێپه‌ڕاندنی
ئێوه له‌خودی
خۆتانه‌وه
وه‌ك هه‌رشتێکی
دیکه که ( زه‌روره‌تی
شکان و
خراپبونی له‌خودی
خۆیدا هه‌ڵگرتوه
) سه‌رچاوه‌ی
گرتوه ، نه‌کا
وه‌ك ئه‌وه‌ی
که‌ده‌یخه‌نه
ئه‌ستۆی ئه‌وانی
دیکه . بۆیه ڕه‌وایه
پێش ئه‌وه‌ی تۆمه‌ت
له‌هه‌رکه‌س
و دۆخێکی بابه‌تگه‌ری
بده‌ن ، تۆمه‌ت
له‌خۆتان بده‌ن
که‌به‌ئه‌زمون
ده‌رکه‌وت ئێوه
وێنه‌یه‌کن
له‌مێژودا نه‌کا
کاراکته‌رێك
و میکانیزمێکی
باش بن له‌ئێستادا
.
به‌مه‌به‌ستی
پشتڕاست
کردنه‌وه‌ی
ئه‌و ده‌سته‌وانه‌ی
سه‌ره‌وه به
په‌سه‌ندی ده‌زانم
ئاماژه به‌وه
بده‌م : که کێ
هه‌یه بتوانێت
چاو له‌و هه‌له
مێژویه بپۆشێت
که بۆ کورد
له‌مێژودا
هاته پێش ! به‌جۆرێك
له‌ماوه‌دا
درێژ ، به‌درێژی
ته‌مه‌نی نه‌وه‌یه‌ك
، له توانای
ئابوری‌دا به‌هێز
، ( به‌تایبه‌ت
له‌م شه‌ش ساڵه‌ی
دوایدا )
بارته‌قای {
به‌هێزی
ئابوری ( سوریا
و ئه‌رده‌ن*)
هه‌ردوکیان پێکه‌وه
} که‌چی له‌مباره‌وه
له‌سه‌ر ده‌ستی
ده‌سه‌ڵاتی
کوردی ، نه‌ك
هه‌ر که‌مترین
جوڵه به کۆمه‌ڵی
کورده‌واری
نه‌کرا ، بگره
بۆخۆشیان
گوزارشتی دوخیڵی
سه‌رده‌مییان
کرد و ته‌واوی
خێڵه سروشتیه‌کانی
کۆمه‌ڵیان به‌سه‌ر
خۆیاندا دابه‌ش
کرد. به‌جۆرێك
بونه میراتگری
کۆمه‌ڵێکی
سونه‌تی !!
له‌وه‌ش بێئاگانیم که‌گه‌شه‌ی
کۆمه‌ڵگه خیرا
نییه و له‌سه‌ره‌خۆیه
، ڕه‌نگه ئه‌مه‌ش
وه‌ك پاساو به‌مه‌ستی
خۆدزینه‌وه
له‌به‌رپرسارێتی
ئاماژه‌ی پێبکرێت
. به‌ڵام
پاش هه‌ژده‌ساڵ
تێپه‌ڕین و ده‌رفه‌ت
له‌به‌رده‌م
دوپارتی ده‌سه‌ڵاتداری
کوردی‌دا و به‌جۆرێك
که‌زۆرینه‌ی
کوردیان به‌سه‌ردا
دابه‌ش بوبو ،
ده‌کرا لانیکه‌م
ده‌رهاویشته
به‌ده کۆمه‌ڵاته‌تیه‌کانی
هۆزگه‌رایی
له‌نێو حزبدا به‌ته‌واوی
مانا بڤه‌بکرانایه
، که ئه‌وه‌ش
کار و ده‌سه‌ڵاتی
حزبه . له‌کا‌رێکی
له‌وجۆره‌شدا
زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵ
له‌و ده‌رهاویشته
به‌دانه ده‌پارێزرا.
بۆ کۆمه‌ڵ ده‌ستی
گرتن یان خۆیان
خه‌مسارد
بون؟
هاوکات
که ده‌سه‌ڵاتی
یاسادانان زۆرینه‌ی
ئه‌ندامه‌کانی
نوێنه‌رایه‌تی
ئه‌و دوپارته‌یان
ده‌کرد ، ده‌کرا له‌پرۆسه‌یێکی
دیموکراتیدا
به‌ده‌رکردنی
ده‌یان به‌ندی
یاسایی ، ده‌رهاویشته
به‌ده‌کان
وه‌ك تاوان ئه‌ژمارده‌یان
بۆ بکرێت و له‌ڕێگای
ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردنه‌وه
که هه‌ر به‌ده‌ست
ئه‌وانه وه
بو ، له‌نێو
کۆمه‌ڵدا پراکتیزه
بکرانایه‌ته‌وه
. بۆ له‌بارێکی
وه‌هادا کێ ده‌ستی
گرتبون !! ئه‌ی
گه‌ر ئه‌مجۆره‌کارانه
کاری ده‌سه‌ڵات
نین ! کاری ده‌سه‌ڵات
ته‌نها موچه
دابه‌شکردن و
گرێبه‌ستی به‌ڵێنده‌رایه‌تیه‌کانه
؟! بۆیه
له‌بارێکی وه‌هادا، ئیتر هیچ
پاساوێکی گوایه
( گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵگه
هێواش و له‌سه‌ره‌خۆیه
) له‌پانتایی
لۆژیکدا بۆ ده‌سه‌ڵاتی
کوردی جێی نابێته‌وه
.
ئه‌مه
جگه‌له‌وه‌ی
که هه‌مو ئه‌و
داواکاریانه‌ی
کۆمه‌ڵ له‌سه‌رده‌می
تێکۆشانی شاخدا ،
بۆ پاش گه‌یشتن
به‌ئازادی
دواده‌خران ،
وه‌ك مژده‌یه‌کی
به‌هه‌شت
ئاسا مانه‌وه
و جێبه‌جێ نه‌کران
. هه‌ر بۆیه
دوباره‌ی ده‌که‌مه‌وه
و ده‌ڵێم : هه‌ق وایه
ده‌سه‌ڵاتی
کوردی پێش ئه‌وه‌ی
هیچ که‌س و
گروپ و لایه‌نێك
به‌تێکدان و
خراپ کردنیان
تۆمه‌تبار
بکه‌ن باشتر
وایه
به‌و ڕاستیه
بگه‌ن ، که‌زه‌روره‌تی
تێپه‌ڕندنیان
وه‌ك هه‌ر شتێکی
دیکه ** له
خودی خۆیانه‌وه
به‌رجه‌سته بۆته‌وه
نه‌ك که‌سانی
دیکه ، وه
هه‌ر له‌نێو
ئه‌و زه‌روره‌ته‌شدایه
خواستی گۆڕان
بوه به‌کرده‌یه‌کی
حه‌تمیی ....
له
وتارێکی به‌ڕێز
دکتۆر جه‌مال
نه‌به‌زدا
هاتوه*
** هه‌مو شتێك زه‌روره‌تی تێکشکانی له‌خودی خۆیدا هه‌ڵگرتوه / رسته‌یێکی فه‌لسه‌فییه